ناونیشانی پەرتووک: بووکەبەفرینە و سوورەگوڵ
ناوی نووسەر: محەمەد هادی محەمەدی
ناوی وەرگێڕ: چیمەن باقری
شوێنی چاپ: سوید
دەزگای پەخش: 49 کتێب
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
پەرتووکی بووکەبەفرینە و سوورەگوڵ چۆڕێ خەیاڵە و تێکەڵ بە ڕاستی بووە، بووکەبەفرینە لە تاکەشەوی ژیانیدا لەگەڵ کیژۆڵەیەک دەکەوێتە وتووێژ؛ سەرەتای وتووێژ لەگەڵ بەفردا بە ئاڵووێڕی بەفر و ئەستێرە دەستکردەکانی کیژۆڵەکە دەست پێدەکات. بەفر بووکەبەفرینەک بە کیژۆڵەکە دەدات، لێی دەپرسێت بووکەبەفرینە تۆ ئەقڵت هەیە؟ ئەقڵ چییە؟ بووکەبەفرینە لە دووی وڵامی ئەم پرسیارە، لە شەوی سپی زستاندا وەیلانی کۆڵان و شەقامەکانی شار دەبێت کە ئەقڵ چییە و لە کوێدایە؟
پێش لەوەی بتوێتەوە دەبێ بە وڵامەکەی بگات…
چیرۆکی ئەم پەرتووکە بۆ مێرمنداڵان گونجاوە. هانیان دەدات بیر بکەنەوە و لە دووی وڵامی پرسیارەکانیان بگەڕێن. [1]