تیپی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەردەوامە لە ئامادەکاری و یارییە دۆستانەکانی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #28-09-2023# و بە مەبەستی ئەنجام دانی یارییەکی دۆستانە لەسەر یاریگەی #یانەی سیروانی نوێ# بوونە میوانی یانەی خاوەن یاریگە، لەو یارییەدا ڕاهێنەری پێشمەرگە بە پلانی مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕێنوێنی یاریزانەکانی کردوو توانیان بە گۆڵێک لەگەڵ تیمەکەی سیروانی نوێ و هاوشاری یەکسان بن.
ئەمە و یارییە دۆستانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی وەک ئامادەکاری بۆ خولی پلە یەکی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەردەوام دەبێت و دەیانەوێت لەم وەرزدا بە سەنگێکی بەهێزەوە لە ڕکابەرییەکان بەردەوام بن و خەونی گەیشتنیان بە خولی نایابی ئێراق یەکلابکەنەوە.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 214 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!