نەخۆشخانەی بەخشین/Baxshin Hospital
ناونیشان: #سلێمانی# / شەقامی 60 مەتری تەنیشت نەخۆشخانەی ھیوا.
بەخشین یەکێکە لە گەورترین پڕۆژەى تەندرووستى قازانجنەویستەکان لە هەرێمى کوردستان کە دەکەوێتە سەر شەقامى بازنەىی مەلیک مەحمود لە ناوەندى پارێزگاى سلێمانى.
نەخۆشخانەى بەخشین یەکێکە لە پڕۆژەکانى دەزگاى خێرخوازى بەخشین کە لە ساڵى 2013 و لە چواچێوەى کۆمەڵگەیەکى پزیشکى بە ناوى گۆمەڵگاى پزیشکى کوردستان بوونیادنرا.
لە ساڵى 2017 کۆمەڵگەى پزیشکى کوردستان لە پڕۆژەیەکدا فراوانتر کراو بۆ نەخۆشخانەى بەخشین و لە تەلارێکى حەوت نهۆمیدا لەسەر شەقامى بازنەىی مەلیک مەحمود بە دەستى وەزیرى تەندرووستى ڕێکەوت حەمە ڕەشید لە مەراسیمێکدا کرایەوە.
نەخۆشخانەى بەخشین پێکهاتووە لە زیاتر لە 32 بەش.
بەخشین پێکهاتووە لە (3) سەنتەر و (17) پسپۆڕى جیاواز و (30) کلینیک و (7) هۆڵى پێشکەوتووى نەشتەرگەرى و تاقێگەى پسپۆڕى و دەرمانخانە.
سەنتەرى تیشک
سەنتەرى تیشک پێکهاتووە لە چوار بەشى سەرەکى
بەشى لەرلەرەى موگناتیسى یان (MRI)
بەشى تیشکى تەنوورى یان (C.T. SCAN)
بەشى مەمۆگرافى
بەشى تیشکى دیجیتاڵى یان (X.Ray Digital)
سەنتەرى ددان
لە سەنتەرى ددان ئەم خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکرێن.
پڕکردنەوە ددان بە ڕەنگى سپی و ڕەش
پڕکردنەوە بە برغۆ
دەمار بڕین
پاککردنەوە
چاندنى ددان بە کیفى سیرامیک و کیفى زرگۆن
لیپ ڕیپۆزیشن
دەمار بڕین بە نەشتەرگەرى
کێشانى ددان بە نەشتەرگەرى
سپى کردنەوەى ددان بە هەموو جۆرێک
درووستکردنى تاقمەى تەواو
درووستکردنى بەشە جیاوازەکانى تاقم
قاڵبى ددانى لاستیکى
ددان کێشان
پڕکردنەوەى ددانى شیرى منداڵ
هەموو جۆرەکانى تیشکى بۆ دەم وددان
سەنتەرى پێست و جەوانکارى بە لەیزەر
لە سەنتەرى پێست تەواوى خزمەتگوزاریە سەردەمیانەکان بە پێشکەوتووترین ئامێر و لەژێر چاودێرى پزیشکى پسپۆڕ پێشکەش دەکرێن.
خزمەتگوزاریەکان و ئامێرەکان؛
لەیزەری موو
لەیزەری کاربۆنی
هایدرە فەیشیاڵ
پلازما و PRP
پسپۆڕییەکانى لە نەخۆشخانەى بەخشین
لە نەخۆشخانەى بەخشین 17 پسپۆڕى جیاوازى تێدایە
پسپۆڕى هەناوى
پسپۆڕى تیشک و سۆنار
پسپۆڕى ژنان و منداڵبوون
پسپۆڕى نەشتەگەرى چاو
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى دڵ و ئیکۆ
پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى منداڵان
پسپۆڕى نەشتەرگەرى ئێسک و شکاوی
پسپۆڕى نەشتەرگەرى قۆڕگ و لوت و گوێ
پسپۆڕى نەشتەرگەرى مێشک و دەمار
پسپۆڕى نەشتەرگەرى گورچیلە و میزەرۆ
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى جومگە و ڕۆماتیزم
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى هەناوی و هەناوبینى
پسپۆڕى نەخۆشییە دەروونیەکان
پسپۆڕى بیستن و هاوسەنگى
پسپۆڕى کلینیک و خۆراک
پسپۆڕى نەخۆشییەکانى پێست.
هۆڵى نەشتەرگەرى
لە بەخشین 7 هۆڵى تایبەت و جیاواز بۆ نەشتەرگەرى بوونى هەیە، کە نەشتەرگەریە سانا و ئاڵۆزەکانی تیدا ئەنجام دەدرێت بەپێی بەشە جیاوازەکان وەکوو لە خوارەوە ڕوون کراونەتەوە؛
نەشتەرگەرى گشتى
لابردنى ڕیخوڵەکوێرە
لابردنى ڕزاو
فتق
نەشتەرگەرى ژنان و منداڵبوون
منداڵبوون
لابردنى ڕەحم
لابردنى گرێ هێلکەدان و ڕەحم
نەشتەرگەرى گورچیلە و میزەڕۆ
شکاندنى بەردى گورچیلە
پرۆستات و نەشتەرگەرییەکانى تایبەت بە گورچیلە
نەشتەرگەرى مێشک و دەمار
فەقەرات
جێگیرکردنى فەقەرات هەڵگرتنى کاسەى سەر و نەشتەرگەرییەکانى شکاوى
نەشتەرگەرى چاو
نەشتەرگەرى ئاوى سپى و ئاوى ڕەش. [1]