فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەینێ یان دوو سبەی 700 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم.
فارس عیسا ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #10-12-2023# لە لێدوانێکى ڕاشیگەیاند، وەک نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم ڕۆژی ھەینی سەرجەم ڕێکارەکانیان تەواوکردووە سەبارەت بە ناردنی 700 ملیارەکە و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە #11-12-2023#، یاخود سێشەممەش #12-12-2023# ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆى نەناردنى 700 ملیارەکە تا ئێستا وەزارەتى دارایی هەرێم هیچ خشتەیەکى بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگى نۆى ڕابردوو ڕانەگەیاندووە و تا ئێستاش دیارنییە، کەى دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 230 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!