سەرۆکی فراکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەڕڵەمانی ئێراق وتی: ھاتنی شاندی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بۆ #بەغدا# زۆر گرنگە و دەمانەوێت سێ بابەت لەگەڵ بەغدا یەکلایی بکەینەوە، ئەوانیش چارەنووسی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو (2023)، ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و زیادکردنی کرێی دەرھێنانی نەوتە لە ھەرێمی کوردستان، بۆیە کاری جدی لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت و لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ شتێکی دیکە گرێنەدرێت و بەتەواوی و لەکاتی خۆی ڕەوانە بکرێت.
د. #ڤیان سەبری#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: ھاتنی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر گرنگە و گفتوگۆ لەبارەی سێ بابەتی سەرەکی دەکرێت، ئەوانیش چارەسەرکردنی گرفتی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو کە لەلایەن بەغداوە نەدراوە، ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە و زیادکردنی پارەی دەرھێنانی نەوت، کە لە یاسای بودجە بڕێکی کەم دانراوە، بۆیە لیژنەیەک لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا و لیژنەی داریی پەڕڵەمانی ئێراق درووستکراوە، شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەو سەردانەیاندا لەگەڵ لیژنەی حکوومەت و لیژنەی داراییش کۆدەبنەوە، کاری سەرەکی ئێمەش وەکوو پەڕڵەمان ئەو سێ بابەتە دەبێت.
وتیشی: پێویستە وشەی ئینفاق فعلی لە یاسای بودجە نەمینێت، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی ھەموو ناوچەکانی دیکە بەھیچ شتێکی دیکە گرێنەدرێت و لەکاتی خۆی ڕەوانە بکرێت.
د. ڤیان سەبری وتیشی، ئێمەش وەکوو ئەنجوومەنی نوێنەران دوای پشوو کاری سەرەکیمان بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبێت، بۆ ئەوەی ڕێککەوتن بکرێت بە جۆرێک کە لەوادەی خۆیدا مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکرێت و چیتر مووچەی فەرمانبەران نەبێتە کێشە و دوابکەوێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕوونیشیکردەوە: پێویستە گرفتی ئەو سێ مووچە نەدراوەی ساڵی ڕابردوو چارەسەر بکرێت و بۆ ئەمساڵیش (2024) یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و لە ئینفاقی فعلی جیابکرێتەوە، بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران بەتەواوی و لەکاتی خۆیدا ڕەوانە بکرێت و دوانەکەوێت، بڕی پێدانی کرێی دەرھێنانی نەوت ڕێژەیەکی کەم دانراوە زیاد بکرێت، بۆیە ئێمە جەخت لەسەر ئەو سێ خاڵە دەکەینەوە پێویستە چارەسەر بکرێن. [1]
کوردیپیدیا مسئولیتی در قبال محتویات این مطلب ندارد و صاحب آن مسئول است. کوردیپیدیا آن را برای اهداف آرشیوی ضبط کرده است.
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 263 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!