تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی بروسک# یەکێک لە تیپە دێرینەکانی شاری #هەولێر# کە وەرزی ڕابردوو توانی تیپەکە بهێڵنەوە لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان، هەر چەندە بڕیار بوو ئەم وەرزە بەبەهێزییەوە بێنەوە ناو خولەکە، بەڵام بەهۆی پشتگیری نەکردنی دارایی و کۆبوونەوەی قەرز لەسەر یانەکە، کارگێڕی یانەی بروسک بڕیاری بەشداری نەکردنیان داوە لە خولی یانە پلە یەکەکانی وەرزی نوێ، لەم بارەشەوە محەمەدحەمەخان سەرۆکی یانەی وەرزشی بروسک بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەرزش بەم شێوەیە بەڕێوە ناچێت، ئێمە بڕە پارەیەک قەرزارین و بۆ خولەکان پارەمان قەرز کردووە، بۆیە وەکوو ئیدارەی یانەکە پێمان باش بوو چەند ساڵێک داببڕێن، بۆیە گرنگی بە تیپەکانی لاوان بدەین و بتوانین بۆ چەند ساڵی داهاتوو تیپێکی باش و بەهێز درووست بکەینەوە و بتوانین بگەڕێنەوە خولەکە، ئێستاش 2024 بەشێکی زۆری یاریزانانی یانەکەمان لە تیپەکە نەماون چوونەتە تیپی تر، هیوادارین بتوانین کار بۆ ئەوە بکەین لە داهاتوو بەبەهێزی بگەڕێنەوە، ئێستا وەرزش هەمووی پارەیە و دەبێت بە پارە بتوانی بەردەوامی بە تیپەکان بدەی، یانەکەی ئێمەش باری دارایی وەکوو پێویست نییە و ناتوانێ ئەم بارە گرانە لە ئەستۆ بگرێت.
[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 239 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!