=KTML_Bold=مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی ئەحمەد حەمەدەمین دەڵگەیی کرد.=KTML_End=
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەد حەمەدەمین دەڵگەیی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی ئەحمەد حەمەدەمین دەڵگەیی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#13-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=