لە میانى سەردانیدا بۆ #بەغدا#، ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز شێخ قەیس خەزعەلى، سەرۆکى عەسائیبى ئەهلى حەق، دەربارەى دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیى پاراستنى ئارامى و سەقامگیریى وڵات و دوورگرتنى ئێراق لە ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کردەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکانى #هەولێر# بەغدا و پشتگیرییان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوانیان بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن، دەربڕى.
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق و پەیوەندییەکانى ئێراق لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهان لەسەر بنەماى بەرژەوەندیى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 183 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!