مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی دەکات.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:=KTML_End=
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرینی شۆڕشی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو (عەلی عەبدولرەحمان عەبدولقادر باوەکۆچەکی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، دووبارە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#29-01-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=