بۆنکویریی
1
ئاو وەک نموونە:
بەچێژترین تام ،تامی ئاوە
جوانترین ڕەنک ، ڕەنگی ئاوە
بۆن خۆشترین بۆن، بۆنی ئاوە
کە تۆ هەستیان پێ ناکەی، ناساغی
هەڵگری ڤایرۆسی؛
تامکوێری
ڕەنگکوێری
بۆنکوێری
2
وەک نموونە، با؛
ئەگەر لە باخچەوە هەڵی کردبێت بۆنی شەوبۆ دەدات
ئەگەر لە دەریاوە هەڵی کردبێت، شینە
ئەگەر خۆی لە بنە سێوێکی فەریکا خشاندبێ، مزرە
کە تۆ درکیان پێ ناکەیت،
دووچاری،
بۆنکوێری
ڕەنگکوێری
تامکوێری بوویت
3
بۆ نموونە خودا؛
ڕەنگێکی زیاترە لە ڕەنگەکانی پەلکەزێڕینە
بە نمرەیەک شیرین ترە لە هەنگوین
بە پلەیەک بۆن خۆشترە لە ڕەشە ڕەیحانە
کە ئەوان بەری ناکەون دەردەدارن:
تووشی،
ڕەنگکوێری
تامکوێری
بۆنکوێری بوونە.
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]