وڵاتێکی دی
1
ژنێک هەمیشە دەگری؛
یا- مێردەکەی دەیداتە بەر لەقە
یا- باوکی پەتی دەخاتە گەردنی
یا -براکەی، لەت و پەتی دەکا بە خەنجەر
2
ژنێک بەردەوام پێدەکەنێ؛
یا- مێردەکەی دەیکاتە باوەش
یا- باوکی ملوانکە دەکاتە ملی
یا- براکەی فێری گەمانچەژەنی دەکات
3
دووەم ژن؛
ژنی وڵاتێکی ترە!!
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]