بەشێک لە قەسیدەی: ترس و سێکس
هۆزانەوان: محەمەد ماغوت
وەرگێڕان لە عەرەبیەوە: #قوبادی جەلیزادە#
کاتێک تەنیام و
لەسەر مەمکەکانم پاڵ کەوتووم.
بۆن دڕ وەک قەساب، دێت بۆ لام
تەنیا وەک ئەو باڵندەیەی ئەشکەنجە درابێت تا مردن؛
دەمم دەگەزێ،
پرچم،
گوێم و
لەنێوان دەستەکانیدا بەرزم دەکاتەوە،
تا فرمێسکەکانی لە سەرچاوەکانەوە ،
تا ملیۆنان شەمەندەفەری سەفەرکردوو
لە نێوان بڕۆ چڕەکانی بە هانکەهانک، ببینم.
کە تەنیا دەبم،
حەزو ئارەزووم، وەک گەڵای دارخورما، لار دەبێتەوە..
دێ بۆ لام،
بە پێڵاوە تەنگەکەی،
بە پاڵتۆ شەپۆلاویەکەیەوە کە دەریا وایە،
دەستە چڵکنەکانی بەنێوانی مەمەکانمدا
تێدەپەڕێنێت.
-- -- --
کاتێکیش برسی دەبێ و
جلەکانی بە مەرەکەب و نوسین،
پیس دەبن و
هیچ شوێنێ شک نابات تێیدا بحەوێتەوە،
دێ بۆ لام
بەهێواشی لەبن درەختە ڕووتەکان.
لەناو دەستەکانیدا شەهوەت، وەک زنجیرێک، دەردەکەوێت. [1]