شمشێر
من منم تۆ نیم، تۆش خۆتی من نیت. ژیانبینی و دیدگامان جودایە. من داوات لێ ناکەم ببیت بە من ، تکایە تۆش ئەو داوایە لە من مەکە ، گەردوون جێی هەموومانی تێدا دەبێتەوە ، تۆ هەڵەی گەر هەوڵی سڕینەوەی من بدەی!!
1
خودا؛
سادەیی لێکەوتە خوارێ،
من هەڵمگرتەوە
هەنووکە چۆلەکەیەکم،
لەلکی درەختێکەوە بۆ لقی درەختێکی دی
تەنیا یەک گۆرانی دەخوێنم؛
ویتە ویت
2
خودا؛
هۆشمەندی لێکەوتە خوارەوە،
ئەمن هەڵمگرتەوە
ئیستا؛
دلۆپێک شەونمی حیکمەتم،
بەسەر پەلکە گیای فەلسەفەوە.
3
خودا؛
جوانیی لەدەست بەربۆوە خوارێ،
ئەمن خڕم کردەوە
ئیستا؛
من بارانێک ڕەنگی ئارامیم،
بەسەر شپرزەیی گوڵەوە.
4
خودا؛
شمشێری لەدەست کەوتە خوار،
من هەڵمنەگرتەوە
پیاوێکی ڕەشتاڵە هەڵی گرتەوە و
کەوتە ملپەڕاندنی مەعریفەت.
5
خودا؛
کتێبێکی زەردی لێکەوتە خوا
من نا،
بیابانێکی کاکی بەکاکی هەڵیگرتەوە
6
نا....خودا؛
هیچی لێنەکەوتۆتە خوارێ.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە#. [1]