شەڕ
ڕەنگە بەیانییەک لە خەو هەستم و ببینم؛
1
تفەنگەکەم چوبێتە ناو ئینجانەیەک و گوڵی گرتبێ.
2
پۆستاڵەکەم بووبێت بە جووتێ کەروێشک.
3
کڵاوە ئاسنینەکەم پڕ بووبێت لەگەنم .
4
فیشەکەکانم بە پۆلێک چۆلەکە.
5
مانگ دەستی ئەستێرەکانی گرتبێ و
بەکۆڵانەکەمانا، بێت و بچێ.
6
هەموو قامیشێکی چەمەکە، بووبێت بەشمشاڵ.
7
کۆترێک بە لکە زەیتونێکەوە لەسەر شانم بنیشێتەوە و پێم بڵێ:
شەڕ کوێرایی داهات.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]