موسابەقەی کەرسواری
خۆتان لابدەن بۆ ئەسپی تازی
با نەختێ بۆتان بکەم ڕمبازی
بژی کەرەکۆڵ چەند نەشئە بەخشی
بەهەیبەت کەری، بەهیممەت ڕەخشی
قوربانە، سادەی بێرە چوار ناڵە
هەرچی جۆیەکت خواردبێ حەڵاڵە
ڕووی خۆت سپی کەی لەناو ئەم خەڵقە
دەخیلە نەم خەی لەم جێگا ڕەقە
گوێ قوت کەرەوە و کلک ڕاوەشێنە
هەرچێکت تیایە لێرە بینوێنە
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]