دەردی دەروون
ئەو کەسەی ماڵی نییە و بێ نەقد و موڵک و سەروەتە
جەرگی سووتاوی وەتەن، ڕۆحی فیدایی میللەتە
بۆ سەعادەت بۆ وەتەن ساحێب... جۆشی ئەوە
ئەو دڵەی بۆ سەربەخۆیی پڕ لە قەهر و میحنەتە
ئەو دەزانێ «في الحقيقة» قیمەت و قەدری نییە
ساحێبی حیسس و بڵندی و هەمدەمی میللیییەتە
هەرچی ماڵ و خان و مان سەروەتی زۆری هەیە
دوژمنی میللیییەتە و، بێ غیرەت و بێ حورمەتە
ئانەیەک بۆ نەفعی شەخسی سەد وەتەن دێنێ لەلای
بابەکوشتەی خۆ خوسووسەن حاڵەتی حوڕڕییەتە
ناوی قەومی لابەری بێ شوبهە گاڵتەت پێ ئەکات
پێت ئەڵێ: ئەحمەق! ئەمە ئیشی کەرە ئەم خولقەتە
میللەتی چی، قەومی چی، بەرزی و سەعادەت یەعنی چی؟
بۆ ئەدەی دەورەی دەماغت بەم خەیاڵ و فیکرەتە؟
میللەتێ توخوا وەها بێ گەورەکانی، چۆن ئەژی
ڕۆحی مردووی پیاوی گەورە نەگبەتی ناو میللەتە
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]