#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەمڕۆ #02-03-2024# بەشدار بووم لە پێشانگایەکی زانستیی خوێندکارانی بنەڕەتی و ئامادەیی شاری #سلێمانی# کە لە #زانکۆی سلێمانی# ئەنجامدرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: بەبینینی بیرۆکە و پڕۆژەی زانستی منداڵ و گەنجانمان لە بوارە جیاجیاکان، ھێندەی تر سوور دەبین لە پشتگیریکردنیان تاکوو زیاتر پەرە بە توانای داھێنان بدەین کە ماوەی ساڵێکە لەم بوارەدا دەستمان بۆ چەندین پڕۆژە بردووە، ھەر لە شۆڕشی کۆکردنەوەی داتاوە بگرە، ھەتا کۆڕبەندی داھێنان و کارسازی، بە مەبەستی ئەوەی بتوانین بیرۆکەی داھێنەرانەی گەنجانمان لە خەونەوە بکەین بە ڕاستی و گەنجانمان، نەک تەنیا ببنە خاوەن کاری خۆیان، بەڵکوو بتوانن ھەلی کار بۆ گەنجانی تریش دەستەبەر بکەن و ئێمەش ھەمیشە پشتیوان دەبین. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 120 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!