مودە و مودەکارى
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
ڕژێمى #بەعس# زۆر زیرەکانە دەیزانى خەرکى وراتەکەى مەشغوڵ بکا. بەتایبەتیش کاتەک تووشى قەیرانەیەکى دەبوو ئاین و ئۆینەکى دادەنا و خەرکى لۆ ماوەیەک مەشغوڵ دەکرد. ئەو سیاسەتە ئێستاش هەندەک لە تەلەبەکانى ئەو ڕژێمە پیادەى دەکەن لۆ مەشغوورکردنى میللەتەکەیان و لەبیربردنەوەى قەیرانەکانى دەسەرات!..
ڕژێمى بەعس کە تازە هاتبووە سەر حوکم لەسەرەتاى حەفتایەکان ماوەیەک خەرکیان بە موسارەعە تەمسیلییەکانى عەدنان قەیسى مەشغوڵ کرد، هەموو عێراق بە جەولەکانى عەدنان قەیسى و زەربە عەکسییەکانییەوە خەریک کردبوو . لە چایخانە و مەیخانەکاندا هەتا لەناو ماڵانیش باس هەر باسى عەدنان قەیسى بوو. دوایى عەدنان قەیسى پاش چەند سارەکى خۆى هاتە سەر تەلەفزیۆن و ئیعترافى کرد کە ئەوە هەمووى مەسرەحییە بوو!..
دواى ئەوەش بەزمى گەنمى ژەهراوى هات، دونیا هەمووى مەشغوڵکرا بەو گەنمەوە کە گوایە دەیان کەسى کوشتییە. ئەویش دەرکەوت کەوا مەسەلەکە هەمووى پیسبوونى گەنمەکەیە بە ماددەى کیمیاوى!.
دواى ئەویش ئاین و ئۆینى عەسابەکەى ئەبوو تەبڕى بەغدا هاتە گۆڕێ. کە خەرکى #هەولێر# و گوندەکانیشى ترساندبوو هەرچەندە ئەو عەسابەیەش تاوانەکانى لە بەغدا ئەنجامدەدا، بەران ئەمە لە هەولێرێ زەندەقمان چوو بوو شەوان خەومان لێنەدەکەت!. دوایى دەرکەت ئەویش مەسرەحییەک بوو لۆ لەناوبردنى موعاڕیزەکانى دەسەراتى بەعس!.
لەدواى هەرەسى شۆڕشى ئەیلولیش کاتەکى ڕژێمى بەعس ویستى گوندەکانى سەر حدودەکان هەموویان بگوازیتەوە ئۆردوگا زۆرەملێیەکانى دەوروپشتى شارەکان، پارەیەکى یەکجار زۆرى دایە فەلاحەکان و خێزانەکانیان، بەناوى (تەعویزات) لەو سەردەمە دیاردەى ئەوە پەیدا بوو کە ئەو فەلاحە لەپڕ زەنگینانە دەچوونە مەعرەزەکان و سەیارەى تازەیان دەکڕى. وایلێهات کابرایەک دەچوو دەیگۆت ئەو ڕێزە سەیارەیە بەچەندە!. ئەوەش تەبەعەن لەکاتەکى لە ژیانى خۆى نەیدەزانى سەیارەش لێخوڕى!
لەسەرەتاى سارانى هەشتایەکانیش مۆدیلەکى تازە پەیدا بوو بەتایبەتیش لە هەولێر ئەویش بەزمى (مودە و مودەکارى) بوو، هەرچەندە زۆر لە برادەرانم هەوڵیان لەگەرم دەدا ئەمنیش ڕێزەک سەیارە بەموددە بکڕم، بەس ئەمن قەشمەریم بەو شتەى دەهات و قەت محاوەلەم نەدەکرد خۆمى لێدەم.
ئەوجا خۆشییەکەى لەوەدابوو کە دەتتانى بچیە مەعرەزى بە بیست دینار دوو سەیارە بکڕى!. هەر ئەوەندە پارەى وەسڵى مەعرەز بدە و سوارى سەیارەى بەرازیلى خۆت بەو باژۆ!. لۆ مەسەلەى پارە دانەوەى سەیارەکەش برێ (خواى کەریمە)!.
ئەو سەیارانە بەقەرد و لۆ ماوەکى دیاریکراو دەفرۆشرا بەبێ ئەوەى یەک دینار لە موشتەرى وەربگیرێ. نازانم ئەو عەقلییەتە چ بوو پیاو ئەوەندە کەر بى، سەیارەى خۆى بفرۆشیتە زەلامەک بەبێ ئەوەى یەک دینارى لێ وەربگرى؟!.
ئیدى بەماوەیەکى زۆر کەم سەدان کەس لەو کەراتییە تووشى زەرەرى زۆر بوون و چەندین کەسیش لەسەر ئەو قەردانە کوژران و مەشاکیلى ئەوانە زۆر گەورە بوو، چونکى هەتا مەحکەمەکانیش تەماشاى دەعواى کڕین و فرۆشتنى ئەو سەیارانە نەدەکرد و دەیگۆت بڕۆن لۆ خۆتان چارەسەرى بکەن.
لە هەمووى خۆشتر لەبەر ئەوەى حکوومەت خۆى ئەو بەزمەى دانابوو و قەراریشى دابوو تێکەرى ئەو مەسەلەیە نەبیتن، لۆیە خەرکەکە خۆیان بە دوو پارەکانیان دەکەوتن. ئەوجا خۆشییەکەى لەوەدابوو، زەلامەک بچووبایە سەر قەردارەکە و دەمانچەى لەسەر سەرى دانابایە لۆ وەرگرتنەوەى قەردەکەى، وەهاى دەکرد زەلامەک لە پشتییەوە دەمانچەى لەسەر سەرى ئەوى دانیە و پێى دەرێ بیکوژى، دەتکوژم، پارەى منیش قەردارە؟!.
وابزانم ئێستاش کێشەى ئەو مودە و مودەکارییەى چل سار پێش ئێستا هەرمایە لەلاى هەندەکان.
دواى ئەوەى ئەو بەزمەش کۆتایى هات، ئەوجارە بەزمەکى دى مەشغوڵکردنى خەرکى دەستى پێکرد بە دەفعى حکوومەت، ئەویش دامەزراندنى ئەفواجى خەفیفە و مەفرەزە خاسەکان بوو. کە حکومەت دەرگاى کردەوە هەر زەلامەک بچتە فەرعەکى حیزبى بەعس و قائیمەیەکى درۆ پێشکەش بکاو برێ ئەمن ساحیب عەشیرەتم دەمەوێ فەوجەکى بکەمەوە، یان خۆرییەکى سەر جادە برێ مەفرەزەیەکى خاسە دەکەمەوە، حکومەتیش پارەیەکى زۆرى لۆیان تەرخاندەکرد و زەلامى وا هەبوو معاشى 500 نەفەرى وەردەگرت، بەڵام لەواقیعدا بەس پەنجا کەسى لەگەر بوو. ئاخر لەو وەختەوە میللەتەکمان فێرى معاشى بندیوارى بوون کە ئێستا بەدەستییەوە دەناڵێنین.
ئەوجا لە هەمووشى خۆشتر ئەوە بوو کە سەربارى ئەو هەموو پارەیەى حکوومەتى بەعس لۆ ئەوانەى تەرخانکردبوو بەناوى ئەوەى لەدژى پێشمەرگە و شۆڕشى کورد دیفاعى لێبکەن و ئەفواج و مەفرەزەکانیان لە خزمەتى ڕژێمدا بن، بەڵام ئەخیرەن ئەوانە هەموویان گونیان پێشانى حکوومەتى بەعس داو کەسیان تەقەیان لەپێشمەرگە نەکرد لەراپەڕینەکەدا.[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!