بەڕێز بافڵ #جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامان و لایەنگران و کەسوکاری شەهیدانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
سڵاوی خەبات و تێکۆشانتان لێبێت
ڕۆژی 1ی حوزەیران ڕۆژێکی گرنگ و پڕبایەخی مێژووی گەلەکەمانە، کە ڕۆژی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستپێکردنی خەباتێکی مەزنی شۆڕشگێڕانەیە لەپێناو ئازادی نیشتماندا.
49 ساڵ لەمەوبەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ڕابەرایەتی سەرکردە و سیاسەتمەداری کۆچکردوو سەرۆک #مام جەلال# و بە پشتیووانی و هاوخەباتیی سەرکردەکانی دامەزرێنەر و پێشمەرگە و ئەندامان و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، کاروانی تێکۆشان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە باڵا و ستراتیژییەکانی گەلەکەمان کەوتەڕێ و لەم پێناوەشدا هەزاران ڕۆڵەی نیشتمان گیانیان بەخشی و بە خوێنی خۆیان ڕووبەڕووی ستەمکاری و دیکتاتۆرییەت بونەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە بڕوای تەواوی بە بەدیهێنانی دیموکراسی و ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ هەبووە، لە خەباتکردن بۆ ئەو ئامانجانە جیاوازی لەنێوان ڕۆڵەکانی نیشتماندا نەکردوە، هەر ئەوەش وایکردوە کە پێگەی لە کوردستان و عێراقدا هەمیشە بەهێزبێت و کاریگەر بێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە ئامادەیی تەواوی هەبوە لە قۆناغە جیاوازەکاندا، هەم لە ڕووبەڕووبونەوەی دیکتاتۆریەت، هەم لە دروستکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و دواتریش لە بونیادنانی عێراقی نوێدا، ئێستاش بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵ و پێگە بەهێزەکەی و ئەزمون و خەباتی بەردەوامی، لە قۆناغێکی مێژووییدایە تا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە نیشتمانییەکان درێژە بە خەبات بدات بۆ سەقامگیریی زیاتر و ئاوەدانی و چەسپاندنی دیموکراسی لە وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە و شکۆمەندانە بۆ هاووڵاتیان.
لەم بۆنەیەدا هیوای بەردەوامی و گەشەکردنی زیاترتان بۆ دەخوازم، هەمیشە هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوبن. [1]
د.#لەتیف جەمال ڕەشید#
سەرۆک کۆماری عیراق
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=