کە گرژ و تووڕەت دەبینم،
دەڵێم بریا ئاوێنە بام:
هەر جارێ کە چاوەکانت
وێنەی تۆیان
لە ڕوخسارما پێ دەنواندی،
هێندە گرێ و خەمەکانتم دەخواردەوە
تا لە ڕوخساری من دەنیشت
پەژارە و گنجی نێو چاوان؛
تۆش دەبوویە
ئاوێنەیەک
بێ گنج و جوان. [1]
هۆنەر: #مارف ئاغایی#
پەرتووکی: #زەوی سەخت و ئاسمانی دوور#
ساڵی: 1990
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 48 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!