لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب
خانەدانی ئاردەڵانی، خاوەنی تێغ و تەناب
باسی بابائاردەڵانت بۆ بکەم چۆن پیاوێ بوو؟
ساکنی گوڵ عەنبەر و یەک حاکمێکی کامیاب
تایەفەی گۆرانە ئەسڵی، خەڵکی خاکی شارەزوور
پایتەختی شاری زەڵمە شاهیدی قەولم کیتاب
یادگاری پاشی خۆی ناوێ کڵۆڵە بێ درۆ
پاشی ئەو ئەلیاس و خدر و بابلۆی خاوەن عیتاب
مونزیرێک و دوو حەسەن، خدرێکی تر، ئەلیاس دوو
مستەفا خان و عەزیز و ئەحمەدی عاشق ڕوباب
ئینقرازی ئاردەڵانی هیچ نەبوو ئیللا غروور
قەهری هیچ و پووچی زۆر و کیبری بێ حەد و حیساب
قانعا باسێ لە حاڵی کوردەکانی تاڵشی
بێنە پێشۆ تا بزانن چاک بوون یاخۆ خراپ؟
پەرتووک: #گوڵاڵەی مەریوان#
هۆزانەوان: #قانع# [1]