#یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی# پاڵەوانێتی فێرگەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری ئەنجام دەدات و لەو پاڵەوانێتییەدا فێرگەی پێشمەرگە بەشدارە.
سەبارەت بە بەشداریان م. فەرمان محەمەد سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، لەنێو بارەگەی لیژنەی ئۆڵۆمپی لە شاری #سلێمانی# و بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نوێنەری 40 فێرگەی تایبەت بە یانە و قوتابخانەکان، کۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتی فێرگەکانی شاری سلێمانی ئەنجام درا کە تێیدا و تیمەکان دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کران و هەرچی بڕیار درا کە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە ڕێکەوتی #17-02-2024# لەسەر سێ یاریگەی بچوکی 7 یاریزانی لە شاری سلێمانی دەست پێبکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دایکبوانی 2012 بەرەو سەرەوە دەتوانن بەشداری لە یارییەکان بکەن و هەروەک تیمی یانەی پێشمەرگەش ئامادەکاری تەواومان هەیە و دەمانەوێت ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی پێشکەش بکەین.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 41 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!