ئەو ساڵەی مێردم کرد
ڕەدووکەوتن یان بەدووکەوتن یان هەڵگرتن، دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی بوو لە کوردەوارییدا تاوەکوو سەرەتاکانی سەدەی بیست و یەک بڕی کرد و کچان بەدوای خوازیار و کوڕەلاوی شۆڕەسواری خەونەکانیان دەکەوتن، بوخچەی خۆیان تێک دەنا و ماڵەباوانیان جێ دەهێشت و بەدوای کوڕەلاو دەکەوتن و دەچوونە گوند و ئاواییەکی تر بۆ لای ئاغا و دەرەبەگ و خاوەن دیوەخان و قۆناغێک تاوەکوو داڵدەیان بدات و بەو هیوایەی ئاشتەوایشیان لەگەڵ ماڵە بابی کچەی بۆ بکات، ئینجا ژنێکی بەدووکەوتووی یەکێک لە گوندەکانی وراتی #کۆیە#، لەگێڕانەوەی سەربوردە و ژیانی خۆیدا هەموو جارێ زۆر لەسەرەخۆ دەیوت: ئەو ساڵەی مێردم کرد، ژنان و کچانی ئاوایش دەیانوت: کچێ پورە فڵان کوا ئەتوو مێردت کردیە، ئەویش دەیدایە قاقای پێکەنین و دەیوت: ئەوە لۆ بەسەرخۆ نەهینانە، ئینجا ئەوە بووە بەئیدیۆم و بۆ بەسەرخۆنەهێنان و خۆ لەخەتدان دەوترێت: ئەو ساڵەی مێردم کرد.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 73 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!