ئەو پەلەی لە ئاشێڕە لە ئاشەواندا نییه
منداڵبووین بە عارەبانەی یەک تایە لە گەڕەکی (ڕووناکی) شارەدێی #تەقتەق# لە گونییەیەکدا یەک بۆ دوو تەنەکە گەنمی باراشمان بۆ ئاشەکەی (سمایل ئاشەوان) دەبرد لە بەستەکەی کەناری زێی بچووک، ئێمە (ئاشێڕ) بووین کە دەچووینە نۆرە و سرەگرتنەوە زۆر پەلەمان بوو، بەڵام مام سمایلی ئاشەوان بەکاوەخۆ و لەسەرەخۆ ئاشەوانییەکەی خۆی دەکرد و هیچ پەلەی نەبوو، چونکە ئەو کاری بەئاشێڕەکان نەبوو بەڵام هەموو ئاشێڕەکان پێویستیان بە ئاشەوانەکە بوو بۆ ئەوەی باراشەکەمان بۆ بهاڕێت و تاوەکوو بیبەینەوە ماڵەوە و زوو بکرێتە نان، ئەوە لە #سلێمانی#دا بووە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو خەمەی لە منە هەر لە منە، یان ئەو کارەی هیی خۆمە خەمەکەی هەر هیی خۆمە و کەسی تر ئەو خەمەم بۆ هەڵناگرێت بۆیە وتراوە: ئەو پەلەی لە ئاشێڕە لە ئاشەواندا نییه.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 77 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!