بکەویە بەر پێیان نەکەویە سەرزاران
ئەو ئیدیۆمە نزیکە لە وتەی: بمدە بەر خەنجەران مەمدە سەر خەبەران، سمکۆڵانی ڕەوکەوان و گایەل و ڕەوەبەراز و مێگەل و ڕانەمەڕ و بزن، هەر شتێک بکەوێتە بەر پێیان تەواو پانی دەکەنەوە، لە کاتی جێبەجێکردنی فەڕیزەی حەج و عەمرە ئەگەر مرۆڤێک بکەوێت و زۆر بەخراپی دەکەوێتە بەرپێیان و ئەگەر گیان لەدەستدانیشی هەیە نەوەکوو هەر هەنجن هەنجن بکرێت، ئازاری کەوتنە بەر پێیان لەلای خەڵکی شەرم بەخۆ کەمترە لەوەی بکەویە ناوناوان و سەرزاری خەڵکییەوە هەر بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: بکەویە بەر پێیان نەکەویە سەرزاران. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 24 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!