داوەری زۆره
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە هەیە وتراوە:#بێری بەردۆی زۆرە#، بەردۆ: ئەو پشکە شیرە ڕژاوانەیە کە بێری لە گوانی مەڕوماڵات دەیدۆشێت و بەتەواوەتی ناکەوێتە ناو ستڵ و مەنجەڵی شیرەوە بەڵکوو بەداووتەشکەری بێری یان بەر تەنیشتی ستڵ و مەنجەڵەکە دەکەوت و خەسار دەبوو، لێرەش: داوەر بەمانای ئەو گوڵە گەنم و جۆیە دێت کە لەنێوان داس و قەیناغ و مەڵۆ و تەبارەی خەلەکە نادورێتەوە یان دەوەرن و دەکەوتە ناو پەڕێزەوە، کاتێک هەژارەکان لەنێو پەرێزەکان کۆیان دەکردەوە دەوترا: گوڵوەچنی و وشیکردن.
ئەو سەپانەی کە لە کاتی دروێنەی دەغڵودان گوڵی زۆر لێ بوەریبووایە یان قۆپەن قۆپەنی لێ نەدوریبوایەوە دەوترا: داوەری زۆرە، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت کە چرپن و تەمبەڵ و گەڵحۆ و نەفام و نەزان بێت لە گوفتار و قسەکردنی کۆڕ وکۆبوونەواندا هەڵەی زۆر بکات یان درۆی زۆر بکات وەکوو ئەوەی بازبدات لە هەندێک قسەدا و هەموو قسەیەک وەکوو خۆی نەگێڕێتەوە، بە گاڵتەوە دەوترێت: داوەری زۆرە. [1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 139 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!