لە گاڕانێ هاتینەوە
دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی (1975)، کەپێشمەرگەکانی شۆڕش چەکەکانیان دانا و خۆیان ڕادەستی حکومەتی ناوەند کردەوە، لەشکرێکی بێکاربوون، بۆ کاسبی زۆربەیان ڕوویانکردە شاری #کەرکووک# بۆ ئەوەی بژێوی ڕۆژانەی خۆیان و ماڵ و منداڵیان بەدەستبهێنن، بەهۆی ئەو لێشاوە بێکارە کارکردن لە کەرکووک خراپ دەست دەکەوت، هەزاران پیاوی بێ چەک و بێ کار و بێ گاوان وەکوو گاڕانێکی بەڕەڵڵا و گابۆڕ دەهاتە بەرچاو، هاووڵاتی (خورشید تەییب سۆفی محەمەد دەروێش خدر)، هەبوو خەڵکی گوندی #ئیلنجاغی گەورە#ی وراتی #کۆیە# بوو، پیاوێکی قسەخۆش و قسەی نەستەق زان بووە، لە کەرکووک کاریکردووە، سەبارەت بەدەستکەوتن و دەستنەکەوتنی کار لێیان پرسیبوو ئەویش وتبووی: هەتا گاڕان نەهاتبووەوە ئیش زۆر بوو، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی بیستەم وەکوو ئیدیۆم ئەو پێشمەرگانەی کە زۆر نیگەران بوون لە توانەوە و هەرەس و نسکۆی شۆڕش وەکوو سەرکۆنەکردن بەخۆیان ئەو بەروار و مێژووەیان کردبووە ئیدیۆم و دەیانوت: وەکوو لە گاڕانێ هاتینەوە.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 154 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!