ئارداوێژی باش نەبوو
ئارداوێژ لە بنەچەدا ئەو ئاردەیە کە بەردەئاش دەیهاڕێت و لە سووڕانەوەکەیدا فڕێی دەداتە ناو قولگەی ئاشی، وەکو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو کەسەی کە لە زارییەوە قسە دەردەپەڕێت وەکو ئەو ئارداوێژەی ئاشەکە، وشان فڕێ دەدات، ئەگەر قسەکانی خۆش بوون دەوترێت: #ئارداوێژی دەمی خۆشە#، ئەگەریش قسەکانی ڕەق و ناڕیک بن لە کاتی گفتوگۆ و ئاخاوتنی داخوازی و داواکاری و هەر شتێکی تردا لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#دا دەوترێت: ئارداوێژی باش نەبوو یان ئارداوێژی دەمی ناخۆش بوو.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 53 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!