باوبژ لەزگی خۆی دەردەکا
باوبژ، قۆڕەقۆڕ و غازاتی ناو هەناوە، ئەوەی باوبژی هەبێت بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە سەر (پێشاو، پاشاو، ئاودەست، ئەدەبخانە)، وادەزانێت تەنگاوە، کەچی تەنیا بە تڕ و فس خاڵی دەبێتەوە و پاشەڕۆی لە دوا نایەت، وەکوو هەوری پێش بارانە و هەر چەخماغە و گرمەگرمە پشکە بارانێکی پێوە نییە، ئەوە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێک کە هەڕوگیف و هەڕشە و گوڕەشە و قسەی گەورە دەکات و لەبارا نەبوو و تیابەستە نەبوو بێت، بەتەوسەوە پێی دەوترێت: باوبژ لە زگی خۆی دەردەکا.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 9 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!