نان و فیشەکێ دەخۆن
چەکداری و سەربازی و کارمەندی میلیشیا و دەزگا سەربازی و ئاساییشیەکان، بژێوی ژیانیان لەسەر فیشەک و چەکە واتە بەهۆی ئەو چەکدارییەوە قوتی ماڵ و منداڵیان دەست دەکەوێت، لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم لە باشووری کوردستان لاوەکان بووبوونە دوو بەرە یان چەکی پێشمەرگایەتیان هەڵدەگرت یان چەکی جاشایەتی، لە کاتێکدا پیشەی سەرەکی خەڵکی کوردستان ئاژەڵداری و کشتیاری بوو، هەندێک لە گوندەکان زۆربەی گەنج و لاوەکانیان خاکەنازی جوتیاری و گۆپاڵی شوانیان فڕێ دەدا و دەبوونە چەکدار، گوندەکانی دەوروبەریان لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# بەتەوسەوە دەیانوت: نان و فیشەکێ دەخۆن.[1]
این مقاله بە زبان (کوردیی ناوەڕاست) نوشته شده است، برای باز کردن آیتم به زبان اصلی! بر روی آیکون
کلیک کنید.
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
این مقاله 11 بار مشاهده شده است
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!