- کۆتایی ئەم مانگە: باڵوێزی تورکیا لە تاران فەخری بەگ، داوای لە ئێران کرد کە هەرچی زیانێک کە لە ساڵانی 1870، 1876 و 1881 کە ئێران بە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری گەیاندووە، پێویستە ئێران بۆی ببژێرێت و ئەگەر داخوازییەکانی شێخ جێبەجێ نەکرێت، ئەوا ڕاپەڕینێکی تر سەر هەڵدەداتەوە. بەڵام ئێران داواکەی تورکیای دایە دواوە.
- نزیکەی 5 هەزار عارەبی نێوچەکانی موسڵ و بەغداد، گەیشتنە بارەگای شێخ و ئامادەیی خۆیانیان بۆ خزمەتکردنی شێخ دەربڕی، شانبەشانی ئەمانیش 5 هەزار کوردی تر هاتنە ژێر ڕکێفی شێخەوە.
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî
bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 5,112 car bînrawe