ناوی مەعسومی کوڕی مەلا خدرە، لە 1900لە شاری کۆیە لەدایک بووە و هەر لەوێ قۆناغی سەرەتایی تەواو کردووە. پاش ئەوەی باوکی کۆچی دوایی ئەکات و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیهانیدا خیزانەکەیان چۆتە #کەرکووک# و ئەویش لەوێ خوێندنی لەخوێندنگای (دار الخلافە) تەواو کردووە کە لەئاستیخوێندنگا ناوەندییەکانی ئەم سەردەمەدایە. دوای تەواو کردنی ئەو قۆناغەی خوێندن ماوەیەک خەریکی کاسپی و بازرگانی بووە. لە 1925دا دەست ئەداتە خوێندنی ئایینی و لە کۆتایی ئەو خوێندنەدا لای مەلا محەمەدی جەلیزادە (مەلای گەورە) ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێ. مەلا مەعسوم یەکێک بوو لەخوێندەوارە ناودارەکانیسەردەمی خۆی و عەرەبی زانێکی زۆر بەتوانا بوو. لەتورکی و فارسیشدا شارەزاییەکی زۆری هەبوو. ئەم پیاوە ئایینییە ڕوناکبیرە لە 1955 کرا بە جێنشینی مەلای گەورە لەکۆیە. مەلا مەعسوم شەخسیەتێکی نیشتمانپەروەر و کوردێکی خاوەن هەڵوێست بوو. کەشۆڕشی ئەیلول لە 1961 دا بەرپابوو، مەلا مەعسوم پشتگیری تەواوی لێکردو گوێی نەدایە گوشارەکانی حکومەتی بەغدا، کە داوای لێکرا بەبروسکە پشتگیری لەسیاسەتی حکومەت بکات دژی شۆڕش، مەلا مەعسوم داواکەی ڕەت کردەوە و ئامادە نەبوو فەتوا بدات بۆیە ڕژێمی ئەو کاتەی بەغدا فەرمانی زیندانی کردنی دەرکرد و ماوەی یەک ساڵ لەبەندیخانەی (فچیلیە) زیندانی کرا. ساڵی 1963 پەیوەندی کرد بەشۆڕشەوە و لە 16-12-1964 دا کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو لەپاش خۆی کتێبخانەیەکی بەنرخ و گەلێ دەستنووس و پەراوێزی گرنگی لێ بەجێما، بەڵام بەداخەوە ئەو سامانە بەنرخە لەرووداوەکانی 31ی ئابی 1996 لە #هەولێر# تاڵان کرا.