رێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و یاساناس و مامۆستای زانکۆ دەگرێتەخۆی کە لە پێناو ئامادەکردن و پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووسان لەسەر بنەماکانی دیموکراسی کار دەکەن.
مێژووی دامەزراندن: ئەم ڕێکخراوە لە 28ی ئەیلولی 2007 لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە.
شوێن: دهۆک
چالاکییەکانی ڕێکخراو: چەندین چالاکی ئەنجام داون لەوانە؛ دانانی پڕۆژەی یاسای پەخشی گشتی لە هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان، هەروەها کۆمەلێک بەرنامەی ڕادیۆیی سەبارەت بە گەنجان لە دهۆک بەرهەمهێناون. پڕۆژەیەکیشی سەبارەت بە کاراکردنی ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا.