لە ساڵی 1969 لە ناوچەی سەردەشتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە خوێندنی سەرەتایی لە سەردەشت خوێندووە و ناوەندیش لە ڕەبات، لە ساڵی 1383ی هەتاوی دەبێتە پێشمەرگە لە ڕیزی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پاشان لە ساڵی 1992 ڕوو دەکاتە تورکیا و دوای 23 مانگ ژیان لە تورکیا لە ڕێکەوتی 23-08-1994 وەک پەنابەرێک لە وڵاتی فینلەندا نیشتەجێ دەبێت. بۆ ساڵێک دوای ئەوە لە 23-04-1995 کۆمەلەی کوردی لە تورکو دادەمەزرێنێت و وەک سەرۆکی کۆمەڵە دەست بەکاردەبێت.