ناو:ئازا
نازناو: ئازا #حەسیب قەرەداغی#
ناوی باوک: حەسیب عەلی
ڕێکەوتی لەدایکبوون: لە #16-05-1960#
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #سەرچنار#ی شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە ئیدارە و بەکالۆریۆس و ماستەرە لە کۆمەڵناسی. لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەناو کایەی هونەر و میدیا و سیاسیدا کارا بووە.
تا ئێستا(2025) یازدە پیشانگەی شێوەکاریی تایبەتیی لە شارەکانی کوردستان کردووەتەوە و لەگەڵ هونەرمەندانی کوردستانیشدا بەشداری چەندین پیشانگەی هاوبەشی کردووە و ئەندامی ساندیکای هونەرمەندانە.
=KTML_Bold=کارەکانی=KTML_End=
* لە دامەزرێنەرانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و جێگری یەکەم نەقیبی ئەو سەندیکایە بووە.
* لە دامەزرێنەرانی ماڵی پەرتووکە.
* ڕاوێژکار بووە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و سەرنووسەری گۆڤاری کاروان بووە و ئێستا خانەنشینە.
* لە 2017دا یەکەم دیوانی هۆنراوەی بە چاپ گەیاندووە و بڵاوی کردووەتەوە. ئێستا خاوەنی چوار دیوانی هۆنراوە و یازدە پەرتووکە لە بوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵناسی و لەناویاندا سێ پەرتووکی وەرگێڕراو و نامیلکەیەکی کارێکاتۆرییە.[1][2]