لە ساڵی 1935 لە گوندی تشیرفراک سەر بە شاری دێرسیم لە دایکبووە.
لە شۆرشی دێرسیم بەسەرۆکایەتی سەید ڕەزای دێرسمی لە ساڵی 1937 باوکی بەدەستی تورکەکان شەهید دەکرێت.
لە تەمەنی 9 ساڵیدا چۆتە قوتابخانە لەبەرئەوەی لە گوندەکەیاندا لە ساڵی 1944 قوتابخانە کراوەتەوە.
ساڵی 1949 ناوەندی لە شاری دێرسیم تەواودەکات ساڵی 1955 لە کۆلێژی پزیشکی لە شاری ئزمیر وەردەگیرێت.
لە ساڵی 1957 دکتۆر شڤان ناوەندی ڕۆشنبیری دێرسیم دەکاتەوە لەهەمان ساڵدا ڕۆژنامەی دێرسیم دەردەکات جگە لە ڕۆژنامەی دێرسیم کە خۆی خاوەنی بووە لە هەریەک لەرۆژنامەکانی کوردی و تورکی ( Akis، Forum، Vatan، Yon.Dîcle – Firat، Sosyal Adalet، Milliyet) کاری ڕۆژنامەوانی کردووە.
ساڵی 1959 بە هۆکاری نووسین و بڵاوکراوە دژی حکومەتی تورکیا زیندان دەکرێت لە ئازاری ساڵی 1961پاش ئازاد بوونی لە زیندان دەگەرێتەوە بۆ زانکۆ لە زانکۆی ئەستەنبوڵ بەشکی پزیشکی تەواو دەکات.[1]