لە 05-03-1972 لە گەرەکی حەمام عەلی بەگی شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.. نووسەرو دەرهێنەری شانۆییە.. خاوەنی خەلاتی باشترین دەرهێنەری شانۆییە لە ڤیستڤاڵی شانۆی #هەولێر# لەلایان #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی لە 1995، تا ئێستا دەرهێنەری 23 شانۆگەری بووە لە شارەکانی هەولێر.. کەرکووک.. #ڕانیە#.. #هەلەبجە#.. #کۆیە#.. دەرربەندیخان نمایشەکانیشی بریتی بوونە لە لەمالێکدا، ئەفسانەی هات ونەهات، سەفەرەکانی پەشیمانی، عەبا، یادەوەری جەستە، لیدی ماکبێس، پرۆڤەیەکی شانۆیی بۆ چاوەروانی سەگ و دەف، زولێخا لە خەونی یوسفدا، هاملێتی کەرکووک، یادەوەری دەنگ، ئۆدیبی زەردەشت، حیکایەتی لم، ئەنتیگۆنای قەڵا، دەستنووسێکی شانۆیی، پارانەوە، پیاوێکی سەر پێی، مۆسیقارێکی ماندوو، جوانترین مردن، یادەوەری دەنگ/2، شەرابی سێو، تونێل
- سەرنوسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.
- دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.
- ئێستا لەشاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.
بەرهەمەکانی:
1- ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).
2- نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
3- پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
4- ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).
5- نووسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).
6- شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).
7- گوتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (رەخنەی شانۆیی).
8- کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
9- شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).
10- پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
11- ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
12- لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).
13- من لەماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).
14- کچەی خوێنەر (نۆڤلێت).
15- شانۆناسی.
16-خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).
17- لەبارەی شێخ زاناوە – بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).