- پاش هێرشی ینک و سوپای ئێرانی بۆسەر بیرە نەوتەکانی کەرکووک، داگیرکەری ئێڕاقی بڕیاری تەخت کردنی هەموو گوندەکانی کوردستانی دەرکرد، پاش ئەو ڕووداوە بەچەند ڕۆژێک گوندەکانی قەرەبەگ، سیخەیی، دەرماناوە، بیرە سپان، قەرە ساڵم، بیبانی، تورکی، کەلور و عەلی بەیانی ناوچەی کەرکووکی تەخت کرد. بەو جۆرە تا نێوەڕاستی 988، زۆربەی هەرە زۆری گوندەکانی باشوور لەسەر نەخشە لابران، لە ناوچەی سلێمانی هەموو گوندەکان تەخت کران و شارۆچکەکانی پێنجوێن، دوکان، چوارتا، هەڵەبجە، ماوەت، بنگرد، سورداش، ناڵپارێز، خورمال، سیروان، سەنگەسەر، چۆمان، مێرگەسوور، گەڵالە، حاجی ئۆمەران، سیدەکان، هیران، دێگەلە، دیبەگە، ...یش تەخت کران و خەڵکەکەی ئاوارەی ئۆردوگا زۆرە ملێکان کران.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表