- لەم هەفتەیەدا هەر 5 نوێنەرەکەی کورد لە ئەنجوومەنی حوکمی ئێڕاق، ئامادەی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن نەبوون وەک پڕۆتستۆیەک بۆ ئەو ئەندامانەی دژی فیدڕاڵین بۆ کوردستان و ئێڕاق.
- تورکیا، سووریا، ئێران، سعوودیە و قەتەر ناڕەزایی خۆیانیان بۆ سیستمی فیدڕاڵیی نەتەوەیی بۆ باشووری کوردستان و ئێڕاق دەربڕی و پێیان وایە ئەم ئێڕاقی پێ بەشبەش دەبێت.
- ئەم مانگە: قەیرانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێران بەوەی کە ئەندامە چاکخوازەکان وەک هەڵوێستێک لە دژی مەلاکان خۆیان هەڵنابژێرن و زۆرینەی چاودێرەکانیش وا ڕادەگەیەنن کە کورد بەشداریی ئەم هەڵبژاردنە نەکات.
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لەگەڵ تورکیادا لەسەر ئەوە ڕێککەوتووە کە 13 هەزار پەناهاندەی کوردی باکوور لە ئێڕاقەوە بگەڕێنێتەوە تورکیا.
- دەستەڵاتدارانی کووەیت و سعوودیە ئاڵای کوردستانیان لە حاجییە کوردەکان سەند و نەیانهێشت حاجیی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە حەج بکەن.
- دەرچوونی ژمارە سفری گۆڤاری کۆڕی تێکۆشان.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表