- کۆبوونەوەی شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی د.ت لەگەڵ باڵوێزخانەی بەریتانیا لە ئەنکەڕە دەربارەی ڕەوشی کەرکووک. شاندەکە ئەوەی ڕاگەیاند کە تورکیا بەهیچ جۆرێک بەوە ناسازێت کە کەرکووک بخرێتەوە سەر کوردستان.
- ڤیستیڤاڵی پێشەوا قازی محەمەد لە هەولێر لەلایەن حکومەتی هەولێرەوە ڕێکخرا، لەم ڤیستیڤاڵەدا نێچیرڤان بارزانی ئەو ئاڵایەی نیشانی ئامادەبوواندا کە ساڵی 1947 پێشەوا داویەتییە مستەفا بارزانی.
- سابیر حەمە ساڵح ناسراو بە سابیر فەقیانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حسک بە نووسراوێک وازی لە حسک هێنا. نێوبراو لە ساڵی 1978ەوە پەیوەندیی کردووە بە حکسکەوە و لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 出来事の年表