... ئاڵەت: بەری گیایەکە لە ناوچەی گەرمیان (جێگەی گەرم) دەڕوێت، بەرەکەی وەکو هێشووی ترێ شۆڕدەبێتەوە، هەر دەنکێکی بەقەدەر دەنکە (ماش)ێک دەبێت، ڕەنگی ڕەشە، تامی زۆر تیژە، دەیهاڕن بۆ خۆشکردنی دەیکەنە ناو چێشتەوە (فەرهەنگی خاڵ). ئاڵەت بۆنێکی زۆر تایبەتی و بەهێزی هەیە، لەگەڵ هەندێک خواردندا بۆن دەبڕێت، بەتایبەتی سەروپێ. [1]