سوپای ئەییوبیان لە سەرودەمی سەڵاحەددیندا
پێکهاتنی، ڕێکخستنی، چەکەکانی، هێزی دەریایی و شەڕو جەنگە گرنگەکانی
نووسینی: پڕۆفیسۆر دکتۆر موحسین موحەممەد حسێن
وەرگێڕانی:عوسمان عەلی قادر
کتێبی پرۆژەی تیشک ژمارە - 19
چاپی یەکەم 2007
لێکۆلینەوە لەسەر لەشکر و لەشکرگێڕی لە مێژوودا بە بابەتێکی گەلێ گرنگ دەژمێردرێ، کتێبخانەکانیشمان پێداویستییەکی تەواوی پێی هەیە. لێکۆڵینەوەی لایەنی لەشکرو لەشکرسازی لە مێژووی ئیسلامدا هەتا ئێستاش لە قۆناغەکانی سەرەتاییدایە، کەچی لایەنەکانی دیکەی بایەخێکی گەورەتری پێدراوە، نەخاسمە لایەنە سیاسی و هزرییەکەی، هەر ئەمەش وەهای لێکردم ئه و بابەتە هەڵبژێرم و له و ماوەیە بکۆڵمەوە کە سەڵاحەددینی فەرماندە سەرکردایەتیی لەشکرگەلی موسڵمانانی بەره و ڕزگارکردنی خاکی شام لە خاچدروشمە داگیرکارەکان گرتە دەست.