ئارد لە کەنووا بێ نان قابلی چەس
کەنوو؛ ئەمبارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە سووچێکی ژووردا بە قوڕ درووستدەکرێت، ئارد یان دانەوێڵەی تێدا ئەمبار دەکرێت، چەس: واتە: چی (فەرهەنگی خاڵ)، قابیل: شیاو (فەرهەنگی هەبنابە بۆرینە)، واتە: ئەگەر نان لەسەر سەفرە نەبێت، شیاوی چییە ئەگەر ئارد لە کەنووا بێت، بۆ کەسێکی پیسکە و چرووک بەکاردێت کە پارە و سامانێکی زۆری هەبێت بەڵام دڵی نەیەت بۆ پێداویستی ژیانی خەرجی بکات. [1]