ئاردی تەقیاگە و سۆسی ڕژیاگە
بە کەسێکی دەستڕەنگین دەوترێت کە کارێکی زۆر بەباشی پوخت و ئامادەکردبێت و هیچ زیاد و کەمێکی نەبێت یان لە کاردا خراپییەکانی لابردبێت و باشییەکانی هێشتبێتەوە، ئەوەش نیشانەی وەفاداری مرۆڤە بۆ کارەکەی. لە بەشە شێوەزاری سلێمانیدا ئەم پەندە واتە:ئاردی بێژراوە سۆی ڕێژراوە. [1]