گوندێکە، دەکەوێتە شارەدێی #دیانا#، شارۆچکەی #سۆران# لە پارێزگای #هەولێر#ی باشووری کوردستان.
ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە 936 کەسە.[1]
ئەم گوندە بە نزیکەیی 9 بۆ 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سۆرانەوە دوورە.
خەڵکی شێخان خەریکی کشتوکاڵین و داهاتیان لەسەر چاندن و بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیارە.
گوندی شێخان هاوینە هەواری حەسەن بەگ لەخۆدەگرێت، و مێژووی ئەم گوندە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 200 ساڵ بەر لە ئێستا.
وێنە: مەسیح سدیق