خەندان-ڕەهێل سەمەد
لەشەوی سەری ساڵی 2014 لەناو شاری هەولێر 14 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداو بەوهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا و سێ هاووڵاتی تر برینداربوون.
فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر بە خەندانی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەی کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆ کاری باشیان کرد بۆ ڕێکخستنی ئۆتۆمبێل و ئاسانکاری هاتوچۆی هاووڵاتییان، بەڵام لە شەوی سەری ساڵدا، 13 ڕووداوی پێکدادان و ڕووداوێکی شێلان ڕوویدا، وتیشی:، ئەو ڕووداوانە لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا حەوتی بەیانی ڕوویانداوە، بەوهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و سێ هاووڵاتی تر برینداربوون.
فازڵ حاجی ئەوەشی ڕاگەیاند کە، لەشەوی سەری ساڵ ئەرکی ڕێکخستنی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێریان گرتۆتە ئەستۆ و پلانی تۆکمەیان هەبووە بۆ ئەو شەوە، بەڵام بەهۆی بوونی قەرەباڵغیەکی زۆر لە پارێزگای هەولێر ئەو ڕووداوانە ڕوویانداوە.
01-01-2014