خەندان شاسوار مامە، ئامەد
ئەنجامە نافەرمی و بەراییەکان ئاماژە بە سەرکەوتنی پارتی ئاشتی و دیموکراسی "بەدەپە" دەکەن لە باکووری کوردستان، ئەمەش بە بەراود لە چاو هەڵبژاردنی شارەوانییەنەکانی ساڵی 2009 ڕێژەی دەنگەکانی لە چەند شوێنێک زیادی کردوه و بە پێچەوانەشەوە لە چەند ناوچەیەک کەمی کردوە.
بەدەپە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە دوێنێ یەکشەممە 30ی ئازاری 2014 بەڕێوەچوو، لە 22 پارێزگا بەشداری هەڵبژاردن بوو.
بەدەپە لەم هەڵبژاردنەدا سێ شاری لە دەستی ئاکەپە دەرهێنا، کە ماردین و ئاگری و بەدلیس بوون.
هەروەها بەدەپە شاری چەولیکی لەدەستدا، کە پێشتر شارەوانییەکەی لەدەستی بەدەپە بوو، بەڵام ئەمجارەیان کەوتە دەستی ئاکەپە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، دەنگی بەدەپە لە چەند ناوچەیەک کەمیکردووە و لە هەندێ ناوچەش زیادی کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2009 دەنگەکانی زیادی کردووە.
ساڵی 2009:
دێرسیم: بەدەپە %30
ئامەد: بەدەپە %59. 6
باتمان: بەدەپە %59. 7
مێردین: بەدەپە %35
بەدلیس: بەدەپە %34. 4
ئاگری: بەدەپە %32. 4
شرناخ: بەدەپە %53. 7
جۆڵەمێرگ: بەدەپە %80. 2
سێرت: بەدەپە %49. 4
وان: بەدەپە %53. 5
ئیدر: بەدەپە %39. 6
ئورفا: بەدەپە %10
ساڵی 2014:
دەرسیم: بەدەپە % 42. 84
ئامەد: بەدەپە %57. 17
باتمان: بەدەپە %56. 35
مێردین: بەدەپە %52. 75
بەدلیس: بەدەپە %44. 84
ئاگری: بەدەپە %46
شرناخ: بەدەپە %60. 75
جۆڵەمێرگ: بەدەپە %63. 48
سێرت: بەدەپە %49. 4
وان: بەدەپە %51. 35
ئیدر: بەدەپە %44. 56
ئورفا: بەدەپە %32. 29
- 31-03-2014