حەسەن جومعە
بەپێی ئاماری هێزەکانی پێشمەرگە، چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی سنووری کەرکووک لە سەرەتای بۆردومان و هێرشەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان، زەرە و زیانێکی گەورەی گیانی و مادیان بەرکەوتووە، هەر ئەوەش وایکردووە تا ڕادەیەکی باش چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک دووچاری شکست ببن و نەتوانن پێشڕەوی بکەن.
سەرچاوەیەک لە فەوجی چواری لیوای 11 هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری مەلا عەبدوڵڵا بە خەندانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئاماری هێزەکانی پێشمەرگە لەسەرەتای بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە ناوچەکانی سنووری کەرکووک، چەکدارانی داعش زەرەر و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددیان بەرکەوتووە و بەوەش تا ڕادەیەکی باش لە سنووری کەرکووک دووچاری شکست بوونەتەوە و ناتوانن بە ئاسانی پێشڕەوی بکەن".
وتیشی: "بەپێ ئاماری هێزەکانی پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا 11 جار بۆردومانی مۆڵگەکانی داعشیان کردووە لە سنووری کەرکووک، له و 11 بۆردومانەشدا 35 بنکەی سەرەکی داعش کراوەتە ئامانج و 107 چەکداری داعش کوژران لەگەڵ بریندار بوونی زیاتر لە 130 چەکدار".
ئه و سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: "ژمارەیەکی زۆریش لە ئۆتۆمبێل و تانک و کەل و پەلی سەربازیشیان لێ تێکشکێندراون".
راشیگەیاند: "چەکدارانی داعش هیچ کاتێک ناتوانن هێرش بکەنە سەر پارێزگای کەرکووک، چونکە چواردەوری کەرکووک بە هێزەکانی پێشمەرگە پارێزراوە و پێشمەرگەش پڕ چەک کراوە و بە باشترین شێوە توانای هەموو پەرچە کردارێکی چەکدارانی داعشیان هەیە".
- 23-10-2014