بەڕێزان/ خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر کەمال فواد
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال فواد، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان – مان پێگەیشت، کە بە نەخۆشی لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و خوشک و برایانمان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرجەم هەڤاڵانی دکتۆر کەمال دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
لە خوای گەورە داواکارم ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
16ـی 11ـی 2014