بەڕێزان، دوای ئەوەی کە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی کە لەبودجەی ئەمساڵدا ڕووبەڕوی بۆتەوەو لەچوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ چارەسەکردنی قەیرانی دارایی، وەزارەتی دارایی عیراق، بڕیاریدا باج بخرێتە سەر چەند بەرهەمێکو لەو نێوەندەشدا بڕیاریدا باج بخاتە سەر کارتەکانی مۆبایلو ئەنتەرنێت، بەڵام جێگای داخە سەرباری گرژی لەپەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی ناوەندو هەرێمی کوردستان، لەم کاتەدا کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەدەست چەندین قەیرانەوە دەناَڵێنن، جێگای داخە بۆ زۆر شت هەرێم پابەندی ناوەند نییە، کەچی دێت هاوشێوەی بەغدا نرخی کارتی مۆبایل لەسەر هاونیشتیمانان زیاد دەکات، بۆیە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک مایەی قبوڵکردن نییەو ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هرەێمی کوردستانیش بەهەموو شێوەیەک پێچەوانەی مافەکانی هاوڵاتیانی هەرێمە لەم کاتەدا، بۆیە ئێمە لێرەوە لەرێگەی ڕاگەیاندنی کەمپینێک هەوڵدەدەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم وەک (نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان)و (رێکخراوە مەدەنییەکان)و سەرجەم (دەزگاکانی ڕاگەیاندن) ئاگاداربکەینەوە کە ئەوەی پێویست بێت بۆ ڕێگرتن لەگرانکردنی کارتەکانی پەیوەندیکردنو تەنانەت خۆپیشاندانی مەدەنیانە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەیگرینە بەرو ڕێگانادەین هەر ڕۆژە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتی هەڵەو ئارەزومەندانی کۆمپانیاکان بدات.
دەستەی ڕاگەیاندنی کەمپینی نا بۆ گرانکردنی نرخی کارتی مۆبایل
01-08-2015